ئاگاداری

ئێمە شانازی دەکەین کە بانگهێشتتان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ کارگەکانی سعودیە

ئێمە شانازی دەکەین کە بانگهێشتتان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ کارگەکانی سعودیە

لە چوارچێوەی پەیوەندییە بازرگانی و سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان سعودیە و دەوڵەتی عێراق و لە خواستی کۆمەڵگەی بازرگانی بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتی لە کەرتی جۆراوجۆری پێداویستی پزیشکیدا، کەرتی خۆراك، کەرتی کەرەستەی بیناسازی، کەرتی لە پاکەت کردن و کەرتی پترۆکیمیایی، کۆمپانیای B2B لە پرۆسەی ڕێکخستنی ئەرکێکی بازرگانی سعودیە، بە هاوکاری دەسەڵاتی گەشەپێدانی هەناردەکردنی سعودیە کۆبونەوەیەکی دوو قۆڵی ڕێکخستوە بۆ بازرگانانی سعودیە و بازرگانانی هەرێم و عێراق لە ( ١٥/٨/٢٠٢٣ ) لە هۆتێل ڕۆتانای هەولێر.

بازرگانانی گشت سێکتەرەکانی وەك پزیشکی (دەرمان – ئامێر و کەرەستەی پزیشکی، لەوانەش مۆبیلیاتی ئۆفیس و مۆبیلیاتی پزیشکی و ددان – بەرهەمەکانی چاودێری تەندروستی، کە بریتین لە (چاودێری پێست و قژ و بۆن)

هەروەها کەرتی خۆراک، کە بریتییە لە ( گوێز – جەلی – قاوە – … خواردنی کەم – خورما – تاهینی و حەلڤا و هتد)،

کەرتی کەرەستەی بیناسازی، لەوانە (ئاسن – کەرەستەی عەزلی – سیلانت – سویچ و سوکێتی کارەبایی – بەرهەمی ڕووناکی LED – گچکەی جپس – تێکەڵەی وشک و تەڕ – کێبڵ – وایەر – دابەشکردنی کارەبا پانێڵەکان)

هەروەها کەرتی پاکەتکردن، کە بریتییە لە (بەرهەمی کاغەز – قاپی فۆم – بەرهەمی پیشەسازی کاغەز)

کەرتی پترۆکیمیایی، لەوانە (پاککەرەوە – پێوانەی کشتوکاڵی و هتد)

خوازیاران بۆ بەشداری کردن دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم لە سێکتەری دیاریکراوی کارەکانیان، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بکەن بە: 07511412007

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *