یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە فەرمی بانگھێشکراوە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگایەكی وڵاتی تورکیا.
دوای ئەوەی لە ڕێگەی کونسوڵی بازرگانی تورکیا لە ھەولێر بە داوەتنامەیەکی فەرمی ئاگادار کراینەوە لە:
لە بەڕێوەچوونی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کەرەستەی بیناسازی/کیمیایی، ئامێری دەستی، کەرەستەی بۆیاخ و هتد. بە سەرپەرشتی کۆمپانیای ڤۆلی فوار لە بەرواری 24/08/2023 – 27/08/2023 لە شاری ئەستەنبوول /تورکیا بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئارەزوومەندان و ئەندامانی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگای ژمارە مۆبایلی: 07511412007