ئاگاداری

یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە فەرمی بانگھێشکراوە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگایەكی وڵاتی تورکیا.

دوای ئەوەی لە ڕێگەی کونسوڵی بازرگانی تورکیا لە ھەولێر بە داوەتنامەیەکی فەرمی ئاگادار کراینەوە لە:

لە بەڕێوەچوونی چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی جوانکاری و پاکوخاوێنی بە سەرپەرشتی کۆمپانیای ئیپەکیۆل لە بەرواری 27/09/2023 – 29/09/2023 لە شاری ئەستەنبوول /تورکیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئەم مەبەستە ئارەزوومەندان و ئەندامانی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگای ژمارە مۆبایلی: 07511412007

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *