هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر لەگەڵ ڕێکخەری پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی ‌بریتانیا و ئەڵمانیا و تورکیا کۆبوەوە.

ئەمڕۆ ٧/٦/٢٠٢٣ سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەڕێز (گیلان حاجی سعی) لە بارەگای لقی هەولێر پێشوازی لە بەڕێز (عەمار سەیف) بەڕێوەبەری (جوودی گرووپ) و بەڕێز (وائیل عبدالکریم) بەڕێوەبەری کاروباری ڕێکخراوی (مێسە سێرڤیس)ی ئەڵمانی کرد کە بەرپرسن لە ڕێکخستنی بەشێک لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی بریتانیا و ‌ئەڵمانیا و تورکیا.

لە دانیشتنەکە دا سوپاس و ستاییشی سەرۆکی لقی هەولێریان کرد بۆ ئەو پێشوازییە و هەروەها ڕۆڵی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی کارای ئەندامان لە بەشداریکردنیان لە کۆنفڕانس و پێشانگا نێودەوڵەتیەکان و هۆکارەکانی بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و سوود وەرگرتنی بازرگانانی هەرێم لە ئەزموونی وڵاتانی دەرەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *