هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری لە سیمیناری دیدگای پارتی بۆ ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان کرد.

ئەمرۆ ٢١ی٦ی٢٠٢٣ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر لە هۆبەی ڕاهێنان و پێگەیاندنی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان ئامادەبوو، کە سیمینارێکیان سازکرد بوو بۆ بەرێز ” هیوا ئەحمەد مستەفا ” ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان، بە ناونیشانی ” دیدگای پارتی بۆ ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان لە دوای کۆنگرەی ١٤ ” .

ئامادەبووان پێهاتبوون لە ڕێکخراوەکانی ” قوتابیان و لاوان و ئافرەتان” و نەقیب و سەرۆک و دەستەی باڵای سەندیکا و کۆمەڵە و یەکێتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەشێک لە کادیرانی ئۆرگانە جیا جیاکانی پارتیمان.

هەڤاڵ ” هیوا ئەحمەد مستەفا ” بە وردی تیشکی خستە سەر پلان و هەنگاوی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان، جەختی لە ڕۆڵ و کاریگەری ڕێکخراوە پیشەییەکان کردەوە کە دەتوانن داکۆکیکار بن بۆ ئەندامانیان لە چوار چێوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان .

لە تەوەرێکی تردا، ئاماژەی بە کار و هەنگاوەکان کرد بۆ ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان و قوتابیان، کە هەنگاوی یەکەم گۆڕانکاری لە ڕێگای کۆنگرە ئەنجام دەدەین، چونکە ئەم ڕێکخراوانە بۆ پارتیمان سەنگ و ڕۆڵیان لە بزاڤی خوازی گەلەکەمان و سەردەمی حکومی مەدەنی، بوونەتە سەکۆییەک بۆ داکۆکی لە مافە ڕەواکانی لاوان و قوتابیان و ئافرەتان، کە ئێمە بە پاڵپشتیەکانمان چاوەڕێی زیاتریان لێدەکەین.

هەڤاڵ ” هیوا ئەحمەد مستەفا ” ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە زەروورییەتێکی هەنوکەیی و سیماییەکی جوانی دیموکراسی نیشاندا.

جەختیشی کردەوە، کە پارتیمان بە بڕوا بوونێکی تەواو، هەنگاو دەنێت بۆ کاراتر کردن کاری مەدەنی و خۆبەخشی لە هەرێمی کوردستان، کە یاسای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠١١ دەرخەری ئەو بڕوابوونەی پارتیمانە بە کاری مەدەنی و ڕێکخراوەیی.

لە پێناو فراوانکردنی ڕاییەکان بۆ کاری ڕێکخراوەیی، ئامادەبووان بە پرسیار و تێبینی خۆیان سیمیناری ئەمرۆییان دەوڵەمەند کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *