هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لقی نوێی کۆمپانیای کاڵ کرد.

ئەمڕۆ ئێوارەی ١٢/٧/٢٠٢٣ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە یاوەری بەڕێز (کامران ابراهیم) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر بەشداریان لە کردنەوەی لقی نوێی کۆمپانیای کاڵ کرد لە تاوەرەکانی زانیاری، دواتر لە ئێوارە خوانێك دا گشت بازرگانان و خاوەنکار و خاوەن کارگەکان کۆبونەوە و لە لایەن سەرۆکی گشتی کۆمپانیای کاڵ و سەرۆکی لقی هەولێر خەڵات بەسەر بازرگانە سەرکەوتوەکان دا دابەشکرا.

هاوکات کۆمپانیای کاڵ یەکێکە لە کۆمپانیا دیار و بەرچاوەکانی گواستنەوە و گەیاندن و بازرگانی گشتی کە وەك پردێکی بازرگانی لە نێوان وڵاتی (چین و عێراق ) دا کار دەکەن و ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە ئاشناکردنی بازرگانانی هەرێم بە بازاڕەکانی چینی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و زۆرترین کارئاسانی بۆ بازرگانانی هەرێم لە وڵاتی چین بۆ دۆزینەوەی باشترین کۆمپانیا متمانەپێکراوەکان لە وڵاتی چین دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *