هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەیەکیان بەسەرکردەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 2023.6.2، بە یاوەری پارێزگاری ئورمییە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتووە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان – ئێران و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و هەناردنکاران، لە شاری ئورمییە نەخۆشخانەی میلادیان بەسەرکردەوە.

لەدیدارێکدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە باسی لە بەش و کارەکانی نەخۆشخانەکە و ڕێگاچارەسەرییە پزیشکیەکان کرد و تیشکی خستەسەر ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی پێشکەشی هاوڵاتییانی دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *