هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی دووەمین پێشانگای (ئایدیال هاوس) کرد

ئەمڕۆ بەیانی ١٤/٣/٢٠٢٣ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (خلیل گۆران) جێگری سەرۆکی لقی هەولێر و بەڕێزان (عبدالخالق زرار، ابراهیم کمال و کامران ابراهیم) لە ئەندامانی دەستەی کارگێری بە ئامادە بوونی پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و چەندین بەرپرسی حکومی و نوێنەرانی وڵاتی بیانی، دووەمین پێشانگای (ئایدیال هاوس) بە بەشداری چەندین کۆمپانیای ناوخۆ بەڕێوەچوو. هاوکات یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر لە پێشانگەکە دا بەشدارە و پێشوازی لە سەردانیکەرانی پێشانگاکە دەکات، شایەنی باسە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پێشانگاکە بوو و بڕیارە تا ١٨/٣/٢٠٢٣ بەردەوام بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *