هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر سەردانی جێگرێ پارێزگاری ھەولێری کرد.

لە نیوەڕۆی ١٣/١١/٢٠٢٢ شاندێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی ھەولێر بە یاوەری ھەریەك لە بەڕێزان (خلیل گۆران) جێگری سەرۆکی لقی ھەولێر و (عبدالخالق زرار، رسول عمر و ابراھیم کمال) لە ئەندامانی دەستەی کارگێری لقی ھەولێر سەردانی بەڕێز (ھێمن قادر) جێگری پارێزگاری ھەولێریان کرد، بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی لقی ھەولێر دەربری ، ھاوکات گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێکی بازرگانی و ئابووری پەیوەست بە ھەرێمی کوردستان و پایتەخت کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *