هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر سەردانی وەزیری ھەرێمیان بۆ کاروباری پەرلەمان کرد.

ئەمڕۆ ٢٠/١١/٢٠٢٢ شاندێکی یەکێتی ھاوررە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی ھەولێر بە یاوەری بەڕێزان (خلیل گۆران) جێگری سەرۆکی لقی ھەولێر و (رسول عمر) ئەندامی دەستەی کارگێری لقی ھەولێر و ھەریەك لە بەڕێزان (شوان محمد) خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە و بەڕێز (علي ابراھیم علي) بەڕێوەبەری کارگەی دارین ستیل، سەردانی خاتوو (د.ڤالا فەرید) وەزیری ھەرێمیان کرد بۆ کاروباری پەرلەمان.

لە دانیشتنەکە دا گفتوگۆ لە بارەی کێشە و گیروگرفتەکانی بازرگانان و کارگەکان کرا و شاندی لقی ھەولێر چەندین ڕاو پێشنیاریان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان خستە ڕوو بۆ باشتر کردنی ئاستی ژێرخانی ئابووری ھەرێم، لە لایەن خۆشیەوە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان بەڵێنی ئەوەی دا ھەموو ھەوڵێکیان دەخەنە گەڕ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و باشتر کردنی دۆخی کارگەکانی ھەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *