دەربارەی ئێمە
• یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی عێراق/ هه‌رێمی كوردستان, ڕێكخراوێكی پیشه‌یی ئابووری كارایه, كارئه‌كات بۆ پێشخستن و بره‌وپێدان و پێگه‌یاندنی چالاكی هاورده و ناردن له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
• له 21/9/2005 به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆ كردنه‌وه‌ی لقی سلێمانی.
• له 11/11/2005 به ده‌ست پێشخه‌ری كۆمه‌لێك هه‌ڵبژارده‌ی چالاكوانی بواری ئابووری و به‌تایبه‌تی بواری هاورده و هه‌نارده له پارێزگای سلێمانی و به چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
• له 18/10/2007 به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رگرتووه له‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژماره 1904 له 18/10/2007به‌ناوی ( یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی عێراق/ هه‌رێمی كوردستان ) .
• له 24/3/2008 وه‌ك ڕێكخراوێكی ناحكومی (NGO) له سه‌نته‌ری هاوكاری عێراقی تۆماركراوه.
• له 10/9/2008 به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا به كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ولێر.
• له 3/5/2009 به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا به كردنه‌وه‌ی لقی دهۆك.
• له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی دانه‌بڕاو و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و شاندانه‌وه كه ڕێكیخستبوون و ناردوویه‌تی, هاوكارو هاوبه‌ش بووه له ڕێكخستن و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی گه‌لێ پێشانگاو كۆنگره و سیمینار و كۆر و كۆبوونه‌وه و مێز گردی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌وروپاو به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو.
• به‌به‌رده‌وامی پێشوازی له‌و شانده بیانیانه له بازرگان و پیشه‌سازان و پیاوانی كاری كردووه كه سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه, وه كۆر و سیمینار و كۆربه‌ندی هاوبه‌شی بازرگانی و ئابووری بۆ ئه‌نجام داون, به هاوبه‌شی ئه‌ندامانی و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له بواری گه‌شه‌كردن و په‌ره پێدانی ئابووری و بازرگانیدا كار ده‌كه‌ن.
ئامانج و مه‌به‌ست
1.بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كان, پێویست به دارشتنی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی زانستی تۆكمه هه‌یه به چه‌ند قۆناغێك, كه به‌گشتی له سێ قۆناغدا خۆی ده‌بینێته‌وه
ا) قۆناغی هاورده‌كردنی كاڵا , بۆ بوژانه‌وه‌ی چالاكی ئابووری و بازرگانی له‌م قۆناغه‌دا, هه‌وڵ ده‌درێت بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و كاڵایانه‌ی په‌یوه‌ندی به ژیانی ڕۆژانه‌یانه‌وه هه‌یه, وه ئه‌و كاڵا خامانه‌ی كه ده‌بنه هۆی بوژانه‌وه‌ی چالاكییه پیشه‌سازییه‌كان.
ب) قۆناغی دروست كردنی به‌رهه‌می خۆماڵی, له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵده‌درێت ئه‌و كاڵا خامانه و ئامێرانه‌ی كه بنه‌مای دروست كردنی پیشه‌سازییه‌كی خۆماڵیانه , بره‌ویان پێبدرێت و گه‌شه بكه‌ن تا به‌رهه‌مه‌كانیان بتوانێت بازاری ناوخۆی هه‌رێم پڕ كاڵای جۆراوجۆر بكات وه پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك دابین بكات.
ج) قۆناغی هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق, پاش قۆناغی دووه‌م و دابین كردنی پێداویستییه‌كانی بازاری هه‌رێم, گه‌شه به كه‌رتی پیشه‌سازی و كشت وكاڵ بدرێت, تابتوانرێت به‌رهه‌میان زیاتر له پێداویستی بازاره‌كانی هه‌رێم بێت. وه ئه‌و زیادانه به كوالێتییه‌كی باش و پوخت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكرێت وه ببێته كاڵایه‌كی ركابه‌ر له بازاره‌كانی ده‌ره‌وه دا و سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی باش بێت بۆ هه‌رێم.
2.داكۆكی كردن له ماف و پاراستنی هاورده كارانی هه‌رێمی كوردستان له كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی بازار به‌تایبه‌ت له ساخته‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان.
3.هاری كاری و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراو و ڕێكخراوانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به چالاكی بواری كاره‌كانی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌نارده‌كارانه‌وه, بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان.
4.ئاسانكاری كردنی كاری ئه‌ندامانی به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونیان له‌و پێشانگا و كۆنگره ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانیانه‌ی كه له وڵاتی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیارییان و تێبینیكردنی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له جیهاندا ڕوویداوه و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان دا.
5.هاندانی سه‌رمایه‌دارانی بیانی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌موو كه‌رته ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانیه‌كانی هه‌رێمدا و كارئاسانیان بۆ بكرێت.
6.بره‌ودان به گه‌شه‌كردنی ئابوری كوردستان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهاتی تاكه كه‌س.
7.هاندانی بازرگانان و پیشه‌سازان بۆ كردنه‌وه‌ی كارخانه‌ی ستراتیژی بۆ به‌رهه‌م هێنانی خۆماڵی.
8.هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می خۆماڵی تا گه‌یاندنی به ئاستی هه‌نارده‌كردنی كاڵاكانیان پاش دابین كردنی پێداویستییه‌كانی بازاری ناوخۆ.
9.گرنگیدان به ڕاگه‌یاندن له گشت بواره‌كان دا به‌تایبه‌تی باسكردن له كاریگه‌ری هاورده و هه‌نارده له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كه‌سی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوییه‌كانی ژیانیان و ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌ی پێویست وه‌ك گۆڤار و دانانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی زمان و راهێنانی پیشه‌ی.
10.هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ئابورییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.