یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر لە لایەن کونسوڵی بازرگانی مصر داوەتنامەیەکی فەرمی بەدەست گەیشت.
دوای ئەوەی لە لایەن کونسوڵی بازرگانی مصر ئاگادار کراینەوە لە بەڕێوەچوونی دوو پێشانگای بازرگانی لە ژێر ناونیشانی:
١- پێشانگای (Argo EGYPT) بۆ پیشەسازی کیمیایی و پەینی کیمیای و گشت پێداویستیە زڕاعیەکان، کە لە بەرواری (٩-١١ی مانگی ٧ی ٢٠٢٣) لە سەنتەری پێشانگاکانی قاهرە بەڕێوەدەچێت.
٢- حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ( Destination Africa ) بۆ بەرهەمەکانی قوماش و جلوبەرگی ئامادە و فەرشی ناوماڵ، کە لە بەرواری (١٤-١٥ی مانگی ١١ی ٢٠٢٣) لە قاهرە بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئەندامان و ئارەزوومەندان بۆ بەشداریکردن لەو پێشانگایانە و پەیوەندی کردن بەو کۆمپانیایانە دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگای ژمارە مۆبایلی: ٠٧٥١١٤١٢٠٠٧



