هەواڵەکان

ئامادەبوونی بەڕێز (ڕسول حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

لە بەرواری ٣-٧-٢٠٢٥ بە

ئامادەبوونی بەڕێز (ڕسول حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێزان ( شێخ خالید وەرتی ،دشوان شێرزاد ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەلوێر پێشوازیان کرد لە بەڕێز ( وڵات هەرکی ) بەرپرسی بەشی بازرگانی لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تهران و بەڕێز ( فاڕوق یوسفی ) بازرگان و خاوەنکار لە وڵاتی ئێران و تورکیا و بەڕێز(ادریس عباس شریف) ئەندامی چالاکی لقی هەولێر و بازرگانی شاری هەولێر ،ئامانج لە دیدارەکە کار ئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و بە هێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پەرەپیدانی ئاستی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان لە کۆتایدا ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدارەکەو هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *