سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر سەردانی بەڕێز نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی کرد.
ئەمڕۆ ٦/٦/٢٠٢٣ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە یاوەری هەریەك لە بەڕێزان (عبدالخالق زرار و ابراهیم کمال) سەردانی بەڕێز (نەوزاد شێخ کامل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کرد بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی بەهۆی کۆچی دوایی (فەهیمەخانی کچی حاجی محمدی دەشتی خەرمان)ی دایکی بەڕێزیان.
داواکارین لە خوای گەورە دوا کۆست و ناخۆشیان بێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری خانەوادە و هەموو دۆست و ئازیزانیان بدات.




