سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بەشداری کۆبونەوەیەکی کرد لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ بە بەشداری بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە ئامادە بوونی بەڕێز (د.محمد شوکری) سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، بەڕێز (کمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێز (کۆڤان جەلال) بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدانی پیشەسازی هەرێمی کوردستان چەند بازرگانێك و خاوەن کارگەکانی ھەرێمی کوردستان، کۆبونەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی گونجاو بۆ ئەو کارگە و کارخانانەی کە بەھۆی ھەڵگرتنی (حمایە منتوج) توشی زەرەر و زیانی زۆر و داخستن بونە، ھەروەھا بەشێکی تر لە کۆبونەوەکە داکۆکی کردن بوو لە مافی بازرگانان و خاوەن کارگەکان بە ئامانجی بەرەو پێشبردنی ئاستی ئابووری ھەرێم.


