هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتێ ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر ھە لە تاران بەشداری کۆبونەوەیەکی تری کرد.

ھەر ئەمڕۆ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) وەك سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە بەشداری بەشێکی زۆر لە ئەندامانای ژووری بازرگانی ھاوبەشی عێراق – ئێران، بەڕێز (صلاح وەرزی) جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران، (د.سنجابی) بەڕێوەبەری گشتی ژوورە بازرگانی ھاوبەشی عێراق – ئێران و بەڕێز (یوسف باپیری)وەکو لێژنەی ھەرێمی کوردستان بەشداری کۆبونەوەیەکی تایبەت بە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی نەجەف و ژووری بازرگانی و پیشەسازی عێرق – ئێران بە ھاوبەشی کرد کە تەنیا تایبەت بوو بە ژوورە بازرگانیەکان.

لە کوبونەوەکە دا چەندین بابەتی بازرگانی تاوتوێ کرا یەك لەو بابەتانە بەڕێز دکتۆر ئیسحاقی داوای لە بازرگانانی ھەرێم و نەجەف کرد کە کاڵای سەرەکی بە ئێران بدەن لە بەرامبەر بەو پارەیەی ئێران کە لە ئێراق ھەیەتیکە بە پێی ڕێککەوتنێك کە لە نێوان عێراق و ئێران دا کراوە.

دواتر بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر پێشنیاری دانانی کۆمیتەیەکی چارەسەر کردنی کێشە بازرگانیەکانە لە نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران، ھاوکات ئامادەبوان پەسنی پێشنیارەکەی سەرۆکی لقی ھەولێریان دا و بە کارێکی گرینگیان زانی و ھەردوو لا ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ دامەزراندنی کۆمیتەیەکی لەو شێوەیە و ڕەنگە لو ھەرێمی کوردستانیش کۆمیتەیەکی ھاوشێوە دابمەزرێت بەھۆی زۆری کێشەی بازرگانان وە لە داھاتوو دا کاری لەسەر دەکرێت.

ھەروەھا داوا لە سندوقی ناردنکارانی ئێرانی کرا پاڵپشتی ئەو بازرگانانە بکات کە بە بەردەوامی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بازرگانی دان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *