شاندی بازرگانانی ئێران سەردانی پرۆژەی (ڤانە تاوەر ) یان کرد
شاندی بازرگانانی ئێران سەردانی پرۆژەی (ڤانە تاوەر ) یان کرد
بە سەرپەرشتی بەڕێز (د.شوان شێرزاد شێخل) ئەندامی دەستەی کارگێری لقی هەولێر کۆمەڵێك لە بازرگانانی ولاتی ئێران بە سەرپەرشتی بەڕێز (وڵات اسعد پیرۆ) بەرپرسی بەشی بازرگانی لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ولاتی ئێران سەردانی پڕۆژەی (ڤانە تاوەرز) یان کرد لە لایەن خاوەن پڕۆژە و بەڕێوەبەرانی پڕۆژە بەڕێزان (دیدار عزیز ، سۆران محمد ،سامان محمد) پێشوازیان لێکرا …
شاندی بازرگانانی ولاتی ئێران پێکهاتبون لە چەندین خاوەن کارگەو کۆمپانیا لە بوارە جیاجیاکانی پیشەسازی کە لە گرینگترینیان ( بیناسازی و مۆبیلیات ، تەئسیسکردنی ڤێلاو شوقە ، دیکۆرات )، ئامانج لە سەردانەکە وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار بو لە پرۆژەکە …
شایەنی باسە شاندی ولاتی ئێران سەرسامی خۆیان بە بەرزی کوالێتی و هونەری تەلارسازی و پێشکەوتویی کارەکانی ئەو پڕۆژەیە دەربڕی …
لە کۆتاییدا خاوەنی پڕۆژە و کۆمپانیا و بازرگانانی ئێران ئامادەیی خۆیان دەربڕی بە هەماهەنگی کاری هاوبەش لەو پرۆژەیە لە گشت بوارە جیاجیاکانی ئەو پڕۆژەیە



