هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری دیداری ئابووری هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیای فیدڕالی کرد.

ئەمڕۆ بەیانی١٧/٥/٢٠٢٣ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە ئامادە بوونی سەرۆکی گشتی بەڕێز (شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن) و بەڕێز (خلیل گۆران) جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە یاوەری بەڕێزان ( عبدالخالق زرار، کامران ابراهیم و ڕسوڵ عمر) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و بە بەشداری چەندین بەرپرسی حکومی، دیداری ئابووری لە نێوان شاندی بازرگانانی هەرێمی کوردستان و شاندی بازرگانانی ووڵاتی ئەڵمانیای فیدڕاڵی لە (هۆتێل دیڤان) بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەکە دا هەریەك لە پارێزگاری هەولێر بەڕێز (ئومێد خۆشناو) و بەڕێز ( سەروەر کمال هاواری) بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێز (دارا جلیل خیات) سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ووتاری خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و هیوای ئەوەیان خواست لە داهاتوو دا ژمارەی کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانیەکان لە هەرێم زیاتر بن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی ئابووری و بازرگانی هەرێم لە کەرتە جیاوازەکان و ئەم دانیشتنە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بێت بۆ کرانەوەی زیاتری هەرێم بەڕووی بازاڕی بیانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *