شاندێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستانی لقی ھەولێر سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای کرد لە ھەولێر.
ئەمڕۆ ٢٢/١٢/٢٠٢٢ شاندێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی ھەولێر بە یاوەری ھەریەك لە بەڕێزان لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی (عبدالخالق زرار، ابراھیم کمال و کامران ابراھیم) سەردانی بەڕێز (محمد مولود یاکوت) کونسوڵی نوێی گشتی تورکیایان کرد لە ھەولێر بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێزیان.
ھاوکات کونسوڵی نوێی تورکیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر دەربری و بەڵێنی کاری بەردەوام و باشترکردنی ئاستی بازرگانی نێوان ھەرێم و تورکیای دا، ھەروەھا جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان کۆمپانیا و وەبەرھێنەرەکانی تورك و ھەرێم کردەوە بە ئومێدی بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندیەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر.
ھەر لە دانیشتنەکە دا سەرۆکی لقی ھەولێر چەندین ڕاو پێشنیاری بازرگانی و چەند پرسێکی گرینگی سەبارەت بە ئاستی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات خستەڕوو و بەڕێزیان بە گرینگیەوە ووتەکانی سەرۆکی لقی ھەولێری پەسن دا. لە کۆتاییشدا سەرۆکی لقی ھەولێر و شاندی یاوەری لۆگۆی تایبەت بە یەکێتی ھاردە و ناردنکارانی لقی ھەولێریان پێشکەش بە کونسوڵی گشتی کرد.







