هەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای (خۆراك و لە پاکەتنان و قتوکردن) کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر.

ئەمڕۆ ٢٢/١٠/٢٠٢٢ لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە یاوەری بەڕێز (ابراھیم کمال) ئەندامی دەستەی کارگێری لقی ھەولێر و بە بە ئامادە بوونی بەڕێز پارێزگاری ھەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، بەشداریان لە کردنەوەی پێشانگای (خۆراك و لە پاکەتنان و قوتونان) کرد.

دواتر بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی ھەولێر

لە لێدوانێکی میدیای بۆ کەناڵی ئاسمانی (Kurdistan24) و کەناڵی ( TRT ) کوردی دا ئاماژەی بە گرینگی ئەو پێشانگایە داو باسی لەوە کرد کە نزیکەی( ٢٠٥ ) کۆمپانیا لە ( ١٢ ) ووڵاتی جیا بەشداری پێشانگاکە بوون، کە بڕیار وایە تا ڕۆژی ( ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٢ ) بەردەوام بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *