پارێزگارانی “ئورمیە، کرمانشان، سنە، کونسڵی گشتی ئێران لە هەولێر، پێشوازیان لە شاندی حکومەتی هەرێم کرد
ئەمشەو چوارشەممە 2023.5.31، هەریەک لە پارێزگارانی “ئورمیە، کرمانشان، سنە وسەرکونسڵی گشتی ئێران لەهەولێر و ژمارەیەکی ترلە بەرپرسان”، پێشوازیان لە شاندی هەرێمی کوردستان کرد کە پێکهاتووە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان – ئێران و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و ناردنکاران.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارانی ئورمیە، کرمانشان، سنە، کونسڵی ئێران لەهەولێر وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان نیشاندا و پاشان گفتوگۆ لە بارەی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بە هێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی له دەروازەی سنوورییەکان کرا




