شاندێکی یەکێتی هاوردەو و ناردنکارانی کوردستان – لقی هەولێر سەردانی چینیان کرد
شاندێکی یەکێتی هاوردەو و ناردنکارانی کوردستان – لقی هەولێر سەردانی چینیان کرد
شاندێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە هەولێر سەردانی فەرمی بۆ وڵاتی چین ئەنجامدا ئەم شاندە بەشداری لە چەندین چالاکی بازرگانی و ئابووری کرد ئەمڕۆ بەرواری ٧-٥-٢٠٢٥ گەرانەوە هەرێمی کوردستان .
شایەنی باسە لەم سەردانەدا، کۆمەڵەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (هێمن رمضان مصطفی ،د.طارق وەیسی صادق)لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر وە هەروەها بەڕێز(د.کۆستۆ ئاسۆس عثمان) ئەندامی لقی هەولێر
بەشداریان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و پیشانگای کانتۆن لە شاری گوانگژۆ کرد. هەروەها سەردانی شاری ییۆو یان کرد کە ناسراوە بە هەبوونی بازاڕی گەورەی کاڵا.
لە کاتی سەردانەکەدا، چەند دانیشتن و گفتوگۆی کارگێڕی لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیا و کارگەی چینی ئەنجامدرا، کە تیایدا بابەتی فراوانکردنی هاوکارییەکانی بازرگانی نێوان بازرگانان و چین خرایە ڕوو.
ئەم سەردانە بە بەشێک لە هەوڵەکانی یەکێتیەکە بۆ پەیوەندیکردن بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و هاندانی هەناردەکردن و هاوردەکردن بۆ ناوچەکە دادەنرێت.




