Uncategorized گەیلان حاجی سعید/ سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان و وەفدی یاوەری لە کۆڕبەندی کاری تورکی -عێڕاقی بۆ وەبەر هێنان و خانوبەرە لە ئیستەنبۆڵن 20/11/2021 GovaAbdul گەیلان حاجی سعید سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان و وەفدی یاوەری لە کۆڕبەندی کاری تورکی -عێڕاقی بۆ وەبەر هێنان و خانوبەرە لە ئیستەنبۆڵن ئەمڕۆ ۱۹ / ۱۱ / ۲٠۲۱ بەرێز (گەیلان حاجی سعید )سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەیاوەری هەریەک لەبەرێزان (رسول عمر ، ابراهیم کەمال ، کامەران ابراهیم )ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و بەرێز (پشتیوان خلیل عمر ، صدرالدين محمد عبدالرزاق)ئەندامی لقی هەولێر لەکۆڕبەندی کاری تورکی -عێراقی لەشاری استنبۆڵ بەشداربوون کەلەسەر داوەتنامەی فەرمی کونسوڵگەری تورکیا لەهەولێر سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە و وابڕیارە جگەلە و کۆڕبەندە لەچەند چاڵاکیەکی بازرگانی بەشداری بکەن لە شارەکانی تورکیا شایانی باسە چەندین بەرپرسی حکومی لەهەرێمی کوردستان لەو کۆڕبەندە بەشدارن و وابریارە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت هەروەها وا بریارە بەرێز گەیلان حاجی سعید لەپەراوێزی کۆڕبەندەکە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئابووری و بازرگانی تورکیا کۆببێتەوە و لەگەڵ کۆمەڵێک بزنسمانی دیار دیداری هەبێت