الاخبار

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێرى ھەرێمی کوردستان سەردانی وڵاتی (مصر)ی کرد

لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ووڵاتی (مصر) ئەمڕۆ ٢٩/١/٢٠٢٢ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی سازدا لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی (قاھیرە) و سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی (قاھیرە) و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ژووری بازرگانی (قاھیرە) و بەشێکی زۆر لەگەورە بازرگانانی وڵاتی (مصر) ئامادەی دانیشتنەکە بوون، لە کۆبونەوەکە دا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتی (مصر) و ھەولێر کرا و لە داھاتوویەکی نزیك دا شاندەکانی ھەردوولا سەردانی یەکتری دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژو بکەن لە نێوان (مصر) و ھەرێمی کوردستان.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *