ئاگاداری

..ئـــاگـــاداری

دوای ئەوەی بە فەرمی ئاگادارکراینەوە بە ھەبوونی چەند پێشانگایەك لە شارە جیا جیاکانی وڵاتی ئەڵمانیا، بۆ ئەم مەبەستە ئەندامانمان ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی کە نیازی بەشداریکردنیان ھەیە لەو پێشانگایانە، کە بریتین لە:

1- BIOFACH 2022

بۆ بەرھەمە خۆراکیەکانی (میوە و سەوزەوات، ژەمی سوك، خواردنی فرێش وبەستوو) کە بڕیارە لە (26-29)ی مانگی (7) لە شاری نۆرمبێرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

2- ACHEMA 2022

بۆ تەکنەلۆجیای کیمیایی و ھەندەسەی پیشەسازی و تاقیگە و پیشەسازی دەرمان، کە بڕیارە لە (22-26)ی مانگی ( 8 ) لە شاری فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

3- DRINK-TEC

پێشانگای نێودەوڵەتی تەکنەلۆجیای پیشەسازی (شەربەت و خواردنەوە و لە قوتونان و بەرگکردن) کە بڕیارە لە (12-16)ی مانگی (9) لە شاری میونخ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.

4- REHA-CARE

پێشانگای نێودەوڵەتی (پزیشکی و گرینگی پێدان و چارەسەری فیزیایی و کورسی حەوانەوە(مساج) و نۆرینگەی گەشتیاری) کە بڕیارە لە (14-17)ی مانگی (9) لە شاری دۆسڵدۆرف – ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.

5- INTERNATIONAL HARDWARE FAIR

پێشانگای نێودەوڵەتی ( پیشەسازی ئامێر، ئامێری دەستی، مزەخە، لەحیم، ئەسکەلە، کەرستەی بیناسازی تەندروست و تاسیس) کە بڕیارە لە (25-28)ی مانگی (9) لە شاری کۆلن – ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.

6- K SHOW 2022

گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی ( تەکنەلۆجیا و پیشەسازی ئامێری پلاستیکی و لاستیکی و کەرەستەی سەرەتایی) کە بڕیارە لە (19-26)ی مانگی (10) لە شاری دۆسڵدۆرف – ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.

7- BAUMA MUNICH 2022

گەورەترین پێشانگای بازرگانی لە جیھان بۆ ( بینا و بەڵێندەرایەتی و بیناسازی و ئامێری قورس و کەرستەی بیناسازی) کە بڕیارە لە (24-30)ی مانگی (10) لە شاری میونخ – ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.

8- ORGATEC COLOGNE 2022

پێشانگای نێودەوڵەتی ( مۆبیلیاتی ئۆفیس و بەشەکانی ڕێکخستن و نەخشەسازی و ڕێکخستنی زانیاری و دیزاینی ئۆفیس) کە ڕیارە لە (25-29)ی مانگی (10) لە شاری کۆڵن – ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.

9- MEDICA DUSSELDORF 2022

پێشانگای نێودەوڵەتی ( تەکنەلۆجیای پزیشکی و ئامێری چارەسەری و تاقیگە و پێداویستی پزیشکی) کە بڕیارە لە (14-17)ی مانگی (11) لە شاری دۆسڵدۆرف – ئەڵمانیا بەرێوەبچێت.

ھەر ئەندامێك نیازی بەشداری کردنی ھەیە با سەردانمان بکات ناونیشان: ھەولێر – ١٠٠م بەرامبەر خوردنگەی تودەی نزیك بەنزینخانەی ئاکار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *