Uncategorized

شاندێکی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان سەردانی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.

ئەمڕۆ ١٠ / ٣ / ٢٠٢٢ شاندێکی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان بە بەشداری بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی ھەولێر و بەڕێز (خلیل گۆران) جێگری سەرۆکی لقی ھەولێر و ھەریەك لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی ھەولێر کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان ( رسول عمر و ابراھیم کمال) لە لایەن ھەڤاڵ (عزەت جعفر صادق) بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند ھەڤاڵ و کادرێکی دڵسۆز بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، ئامانج لە سەردانەکە پێشکەش کردنی گۆڤاری کاروچالاکیەکانی چوار ساڵی ڕابردووی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بوو بە بەڕێزیان، ھاوکات بەڕێزیان خۆشحاڵ بوو بە سەردانی شاندی ناوبراو و کاروچالاکیەکانی یەکێتیەکەی بەرز نرخاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *