یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی ژووری بازرگانی و کۆمپانیاکانی شاری (کۆنیا)ی تورکیا کرد ،
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی ژووری بازرگانی و کۆمپانیاکانی شاری (کۆنیا)ی تورکیا کرد ،
ئەمڕۆ بەرواری ١٣-٨-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز(ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە وناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەڕێز ( حاجی عبدالخالق زرار ) جێگری سەرۆکی لق و بەڕێز( د.شوان شێرزاد شێخل ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر پێشوازیان لە شاندێکی ژووری بازرگانی و کۆمپانیاکانی شاری (کۆنیا)ی تورکیا کرد بە یاوەری بەڕێز (کمال بەهادر ) راوێژکاری بازرگانی کونسوڵخانەی کۆماری تورکیا لە هەولێر، شاندی ناوبراو پێکهاتبوون لە بەڕێزان ( حوسامەدین گۆنگۆر ) بەڕێوەبەری بازرگانی دەرەکی ژووری بازرگانی کۆنیا و بەڕێز (موژدەت کارچ ) پسپۆڕی بازرگانی دەرەکی ژووری بازرگانی کۆنیا ،شایەنی باسە لە دیدارەکەدا شاندی ناوبراو ئاماژەیان بەوە دا کە کۆنیا یەکێکە لە شارە گرینگەکانی پیشەسازی و بازرگانی وڵاتی تورکیایە کە هەموو جۆرە سێکتەرێکی بازرگانی و کارخانە لە خۆدەگرێت ،لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی لق تیشکی خستە سەر پەیوەندی بەهێزی بازرگانی و ئاستی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا و واچاوەڕواندەکرێت پەیوەندییەکان لە داهاتودا باشتر و بەهێزتر بکەین زیاتر بەرەوە پێشی ببەین، وا بڕیارە مانگی داهاتوە شاندێکی بازرگانی لە سێکتەرەکانی (بیناسازی و کارەباییات ) ی شاری کۆنیا سەردانی هەولێر بکات و سەرۆکی لقی هەولێر ووتی خۆشحاڵدەبین کە هەر شاندێکی بازرگانی کۆماری تورکیا ڕوو لە هەڕێمی کوردستان دەکات ئامادەکاری تەواو بکەین بۆ کار ئاسانی کردنی زیاتر و هەماهەنگی کاری بازرگانی نێوان بازرگانانی ناوخۆیی و دەرەکی ، لە کۆتایدا شاندی ناوبراو دیاریەکیان پێشکەش بە لقی هەولێر کرد هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەکە دەربڕی





