Uncategorized

شاندێکى یەکێتى هاوردە و ناردنکارانى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە یەکەمین کۆنفڕانسى بازرگانى زێڕ لە هەرێمى کوردستان و عێڕاق کرد.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەمە لە شارى هەولێر و لە هۆتێل (ڕۆتانا) بە چاودێرى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە ئامادەبوونى بەڕێز (کمال موسلیم) وەزیرى بازرگانى و (د.بەشیر خلیل) جێگرى پیشووى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێڕاق و بەڕێوەبەرى گشتى باج و کونسوڵ و نوێنەرى بازرگانى چەندین کونسوڵخانەى بیانى و بریکارى وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و چەندین کۆمپانیاى هاوردەکار و بازرگانى تایبەت بە زێڕ بەشدار بوون. هاوکات شاندى یەکێتى هاوردە و ناردنکارانى هەرێمى کوردستانیش پێك ھاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان (شێخ مصطفى شێخ عبدالرحمن) سەرۆکى گشتى یەکێتى هاوردە و ناردنکاران و بە یاوەرى هەریەک لە بەڕێزان (خلیل گۆران) جێگرى سەرۆکى لقى هەولێر و (رسول عمر) ئەندامى دەستەى کارگێرى لقى هەولێر و (شێخ بهاء الدین مصطفى) نوێنەرى لقى سلێمانى و (شێخ عبدالباسط) ئەندامى دەستەى کارگێرى لقى سلێمانى بەشدارى کۆنفرانسەکە بوون.کۆنفرانسەکە بە ئامانجى زیاتر گرینگىدانە بە کانزاى زێر لە هەرێمى کوردستان بۆ سوود لێوەرگرتنى وەک کانزایەکى بە نرخ لە بابەتى بازرگانى پێوەکردندا تا بتواندرێت لە ڕووى ئابووریەوە سوود بە ژێرخانى ئابوورى هەرێم بگەیەنێت و لە داهاتووشدا بتواندرێت وەک ووڵاتانی جیھان یەدەگى زێڕ پاشەکەوت بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *