شاندی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکانی ھەرێمی کوردستان سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێریان کرد
ئەمڕۆ ٢٠ / ١ / ٢٠٢٢ شاندی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکانی ھەرێمی کوردستان بە بەشداری بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر و بەڕێز (کامران ابراھیم) ئەندامی دەستەی کارگێری و ھەریەك لە بەڕێزان (مجروم بالیسانی و ڕێبوار زرار) ئەندامانی یەکێتیەکەمان سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێریان کرد بە مەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ شاندێکی پاکستانی لە ژێر ناونیشانی (ھەلی بازرگانی و وەبەرھێنان لە پاکستاندا) بە ئامادە بوونی سەرۆکی ژوری بازرگانی بەڕێز (د.دارا جلیل خیات) و کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی پاکستان لە عێراق بەڕێز (احمد امجد علی) و بەشێك لە بازرگانانی شاری ھەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو، لە کۆبونەوەکەدا کونسوڵی گشتی پاکستان پانێلێکی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازی پاکستان پێشکێشی ئامادەبوان کردو کۆمەڵێك پرسیار و ڕاو بۆچون ئاڵوگۆر کرا سەبارەت بە پەیوەندی بازرگانی ھەرێم و کۆماری ئیسلامی پاکستان. بە ئومێدی ئەوەی لە داھاتوو دا پاکستانیش وەك وڵاتانی تر کونسوڵی فەرمی لە ھەولێری پایتەخت ھەبێت و بازرگانانیش بتوانن پەیوەندی ڕاستەوخۆیان ھەبێت لەگەڵ بازرگانان و کۆمپانیاکانی پاکستان.








