به‌بۆنه‌ى رۆژى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایى له‌هه‌موو کوردستانییان و ڕێبوارانى ڕێگاى ئه‌و ئاڵایه ده‌که‌ین. ئاڵاکه‌مان سیمبوڵى قوربانیدان و گیان به‌ختکردن و سه‌رفرازیى هه‌میشه‌ییه، پێویسته بۆ به به‌رزى شه‌کاندنه‌وه‌ى هه‌رگیز سڵ له هیچ قوربانیدانێک نه‌که‌ینه‌وه.
په‌رله‌مانى کوردستان له سۆنگه‌ى به‌رز ڕاگرتن و چاندنى تۆوى خۆشه‌ویستى و ئینتیما بۆ ئاڵا، به‌بڕیارى ژماره 48 له 19/6/2004 بڕیاریداوه ڕۆژى 17\12ى هه‌موو ساڵێک به‌ڕۆژى ئاڵا دیارى بکات، بۆئه‌وه‌ى نه‌وه‌کان و رۆڵه‌کانى ئه‌م گه‌له به‌رزیى ئاڵاکه‌یان له‌بیرنه‌که‌ن و تێ‌بکۆشن له‌پێناو به‌رز هێشتنه‌وه‌ی.
ئاڵاى کوردستان ڕه‌مزى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانه و له ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق دانى پێدانراوه، ئه‌و قه‌واره‌یه به‌رى ڕه‌نج و خه‌بات و قوربانیدانى خه‌ڵکى کوردستانه و موڵکى تایبه‌تى هیچ که‌س و لایه‌ن و ئایدۆلۆژیایه‌کى دیاریکراو نییه، پاراستنى ئه‌و قه‌واره ده‌ستوورییه ده‌بێت کارى له‌پێشینه‌ى هه‌موو لایه‌ک بێت.
له‌ڕۆژى ئاڵادا جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان له‌هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستیى به‌ته‌بایى ناوخۆیى و گیانى برایه‌تى و لێکتێگه‌یشتن و لێبوورده‌یى و کارى پێکه‌وه‌یى له‌چوارچێوه‌ى پره‌نسیپه دیموکراسییه‌کان و یاسا به‌رکاره‌کاندا هه‌یه، چونکه هه‌موومان له‌یه‌ک که‌شتیداین و په‌رته‌وازه‌یى و ڕق و توندوتیژى ده‌بێته‌هۆى پێدانى بیانوو بۆ دواخستنى ئه‌و چاکسازییه ڕیشه‌ییه‌ى که‌کوردستان پێویستییه‌تى و ئاڵۆزکردنى دۆخه‌که‌وبه‌جۆرێک ده‌بێته هۆى به‌فیڕۆدانى به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و کیمیاباران.
هه‌ر له‌م ڕۆژه‌شدا پیرۆزبایى رۆژى دایکان له‌هه‌موو دایکانى کوردستان ده‌که‌ین، ده‌ستى دایکانى شه‌هیدان ماچ ده‌که‌ین، خوازیارین دایکان رۆڵه‌کانیان به‌گیانێکى نیشتمانى و لێبوورده‌یى و خۆشه‌ویستنى پیرۆزییه‌کان وپێداگرى وداکۆکى له‌سه‌ر ماف و ئازادییه گشتیه‌کان گه‌وره بکه‌ن.
