هەواڵەکان

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانی کرد ،

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانی کرد ،

ئەمڕۆ بەرواری ١٩-٨-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز(حاجی عبدالخالق زرار )جێگری سەرۆکی لقی هەولێر و بەڕێزان (شێخ خالید وەرتی ،د.شوان شێرزاد شێخل) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر سەردنی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد لەلایەن بەڕێز (فەرامەرز ئەسەدی ) کونوسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەڕێز ( خدر ویس ) کونسوڵی بازرگانی و ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر پێشوازیان لێکرا ، شایانی باسە ئامانج لە سەردانیکردنکە پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی نوێی کونسوڵی ئێران و زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بازرگانی نێوان هەردوولایەن بوو وە هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە چارەسەرکردنی گیرو گرفتی بازرگانان کرا کە لە کاتی هێنانی یاخود ناردنی کاڵاوشتومەکی بازرگانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دوچاریان دەبێتەوە ، لە دڕێژەی دیدارەکە کونسوڵی گشتی ئێران سووپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لقی هەولێر هەموو بازرگانان و خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان کرد و لە بەرامبەردا سەرۆکی لقی هەولێر هەموو جۆرە کار ئاسانیەک و پاڵپشتیەک و هەماهەنگی کاری بۆ بازرگانانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دووپات کردەوە بۆئەوەی ببێتە هۆی پێشکەوتنی ئاستی بازرگانی نێوان هەردوولا،لە کۆتایدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدارەکە و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *