هەواڵەکان

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی (١٠٣ )ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کرد

ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٩-١٠-٢٠٢٦، بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عومەر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێز (شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆکی لق، و بەڕێزان (د. شوان شێرزاد شێخل و هێمن ڕەمەزان مستەفا ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کرد، یادەکە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی و کەسایەتییە دیارەکان بەڕێوەچوو.شایەنی باسە لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان داوەت نامەی فەرمی بۆ هاتبوو لەلایەن کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر وە بەشدارییە لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و بەهێزکردنی پردی پەیوەندی نێوان کەرتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا دێتە ئەژمار و لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە پیرۆزبای خۆی گەیاندە کونسوڵی گشتی تورکیا وە لقی هەولێر هەمیشە پشتگیری هەموو هەوڵێک دەکات کە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان، فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش و دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *