لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
ئەمڕۆ، سێشەممە، ڕێکەوتی ٣-١١-٢٠٢٦، بەڕێز (ڕەسوڵ حاجی عومەر)، سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان (شێخ خالید وەرتی)، جێگری سەرۆکی لق، و (حاجی عەبدلخالق زرار و هێمن ڕەمەزان مستەفا)، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە لایەن بەڕێز (سەفین موحسین دزەیی)، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە شێوەیەکی فەرمی پێشوازیان کرا، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی گشتیی کەرتی بازرگانی و کاروباری کۆمپانیاکان و ئاستی جوڵە و چاڵاکییە بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خزمەتکردنی کەرتی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکان جەختی لەسەر کرایەوە و هورقەها بەڕێز بەرپرسی فەرمانگەیبپەیوەندییەکانی دەرەوە ستایشی کارو چالاکیەکان و هەنگاوەکانی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کرد کە رۆڵی هەبوو لە بەرەوپێشچونی ئاستی ئابوری و بازرگانی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی دیداتەکودا هەردوو لایەن گرنگییان بە بەردەوامبوونی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان دا، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە جوڵەی بازرگانی و بەهێزکردنی بنەماکانی هاوکاریی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.





