لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە فۆڕمی بازرگانی و کۆبوونەوەی (B2B ) نێوان شاندی بازرگانی تورکیا و بازرگانانی هەولێر کرد
ئەمڕۆ رێکەوتی ٥-١١-٢٠٢٦ بەڕێز (رسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری و بەڕێز ( د.شوان شێرزاد شێخل ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لق و بەڕێز (ادریس عباس شریف ) ئەندامی چالاکی لقی هەولێر بەشداریان کرد لە فۆڕمی بازرگانی و کۆبوونەوەی دوولایەنەی B2B لە نێوان بازرگانانی هەولێر و بازرگانانی تورکیا لە شاری هەولێر کە لە هۆتێل هیلز بای دیدەمان بەڕێوەچوو.
شایانی باسە لقی هەولێر داوەت نامەیان لەلایەن بەڕێز(نەواڤ کڵج) سەرۆکی گشتی یەکێتی پیشەسازی و بازرگانی تورکیا و عێراق (USİAD)بۆ هاتبوو ، ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم فۆڕمە، بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان و دروستکردنی دەرفەتی نوێی هاوبەشی و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەنێوان کۆمپانیاکانی تورکیا و بازرگانانی هەولێر بوو.
هەروەها، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی B2Bدا دەرفەتی گفتوگۆ و ناساندنی تواناکان و بەرهەمە بازرگانییەکان بۆ لایەنە بەشداربووەکان ڕەخسا، بە مەبەستی بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەردەوام و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو لایەن ،لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە هەموو هەنگاوێک دەکات کە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەدا .






