هەواڵەکان

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕۆژی پڕۆگرامی ITEC کرد

ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٥-١١-٢٠٢٦، بەڕێز ( شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆکی لقی هەولێر و بەڕێز ( د.طارق ویسی صادق ) ئەندامی یەدەگی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر وەبە ئامادەبوونی بەڕێز(سفین دزەیی ) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز (فەوزی حەریری ) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەڕێز(سومن باگچی ) باڵیۆزی کۆماری هیندستان لە عێراق و بەڕێز(بڕجێش کومار ) کۆنسوڵی گشتی کۆماری هیندستان و کۆمڵێک لە نوێنرانی دیپلۆماسی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی پڕۆگرامی ITEC کرد.

شایەنی باسە ئەم بۆنەیە لەلایەن کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری هیندستان لە هەولێرەوە ڕێکخرابوو و هەلێکی گرنگ بوو بۆ ناساندنی پڕۆگرامی ITEC و گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و پەیوەندییەکان لە بواری پەروەردە، ڕاهێنان و گۆڕینەوەی ئەزموون لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری هیندستان.بەشداریی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لەم بۆنەیەدا، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووری، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی هەل و دەرفەتی زیاتر بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *