یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بانگھێشتکراوە بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسێکی بازرگانی لە لەندەن.
بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا گشت ئەندامانی یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران ئاگادار دەکەینەوە بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسێکی بازرگانی بۆ کۆمپانیا بچوك و مامناوەندەکان لە نێوان کۆمپانیا عێراقی و بەڕیتانیەکان کە لە (٦ی مانگی ٧ی ٢٠٢٣) لە لەندەن بەڕیوەدەچێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئارەزومەندان و ئەندامانمان بۆ بەشداری کردن دەتوانن سەردانمان بکەن یاخود پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگای ژمارە مۆبایلی: ٠٧٥١١٤١٢٠٠٧
