لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کرد
لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کرد
ئەمڕۆ بەرواری ١٤-٦-٢٠٢٦ ، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکاند بە سەرۆکایەتی بەڕێز ( ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز ( شێخ خالید وەرتی )جێگری سەرۆک لق و بەڕێزان (حاجی عبدالخالق زرار ،د.شوان شێرزاد ،هێمن رمضان مصطفی ،د.طارق ویسی صادق ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر سەردانی دەستەی وەبرهێنانی هەرێمی کوردستانیان کرد لە لایەن بەڕێز (محمد شوکری ) سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێشوازیان لێکرا ،لەسەرەتای دیدارەکەدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدارەکە و گفتوگۆیان لەسەر چەندین بابەتی گرنگی ئابووری و وەبەرهێنان ئەنجامدا لە درێژەی دیدارەکەدا ڕاهێنان بۆ ڕێکخستنی پرۆسە وەبەرهێنانەکان و هۆکاری ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی کرا وە هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری بەربەستەکانی بەردەم بازرگانان و هاوردەکاران و لە لیەکی تر جەختکرایەوە لەسەر پتەوکردنی کەرتی لۆجیستیک و گواستنەوەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان وە سەرۆکی لقی هەولێر دیاریەکی لۆگۆی تایبەتی لقی هەولێری پێشکەش کرد بە بەرێز(محمد شوکری) ،لە کۆتایدا هەردوولا هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست







