هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکى یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر پێشوازی لە شاندێکی گەنجانی مۆسیادی وان کرد.

ئەمرۆ ١٠/١/٢٠٢٣ سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بەڕێز (گیلان حاجی سعید) بە ئامادە بوونی ئەندامانی دەستەی کارگێری کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان (حاجی عبدالخالق زرار، ابراھیم کمال، کامران اھیم و رسول عمر) و ھەریەك لە ئەندامانی بەڕێز (حاجی پشتیوان، مامۆستا مجروم و ڕێبوار زبێر) پێشوازیان لە شاندی گەنجانی مۆسیادی تورکی بە سەرۆکایەتی بەڕێز (بوراك گولتەپە) کرد.

لە سەرەتای دانیشتنەکە دا سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بە بە گەرمی پێشوازیان لە شاندی ناوبراو کرد و پڕۆژە و چالاکیەکانی لقی ھەولێریان بۆ شاندی ناوبراو خستەڕوو و تەواوی کارئاسانی و پاڵپشتی خۆیان بۆ شاندی ناوبراو دووپات کردەوە.

ھاوکات شاندی گەنجانی مۆسیادی بازرگانی خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانیکردنیان بۆ یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر و ئەو پێشوازیە گەرمە نیشاندا و سوپاسی میوانداری سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیان کرد و بەڵێنی کاری ھاوبەشیان دا بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی بازرگانی نێوان بازرگانانی وڵاتی تورکیا و ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا پاڵپشتی خۆیان بۆ گەنجانی ھەرێم نیشاندا بۆ بازرگانیکردن لە وڵاتی تورکیا و پێشکەشکردنی ھەموو کار ئاسانییەك بۆیان.

ئامانج لە سەردانی شاندی گەنجانی مۆسیاد بۆ شاری ھەولێر و یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر ھەماھەنگی و بەھێز کردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان بوو لە نێوان گەنجانی بازرگانی ھەرێم و گەنجانی مۆسیادی بازرگانی ھەروەھا پەرەدان بە ئاست و توانای گەنجان بۆ باشتر کردنی ئاستی بازرگانیان و بە بازار کردنی بەرھەمەکانیان بە باشترین شێوە.

لە کۆتاییدا سەرۆکی لقی ھەولێر لۆگۆی تایبەت بە یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێری پێشکەش بە شاندی گەنجانی مۆسیاد کرد.

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵی (Rudaw) و (Kurdistan24) بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی ھەولێر و بەڕێز ( بوراك گولتەپە) سەرۆکی ڕێکخراوی گەنجانی مۆسیاد ناوڕۆکی کۆبونەوەکەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان خستەڕوو.

ڕاگەیاندنی

یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *