هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بەشداری ئیڤێنتی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندای کرد.

ئەمڕۆ ئێوارە بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە ئامادە بوونی کونسوڵی گشتی ھۆڵەندا لە ھەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر بەشداریان کرد لە ئیڤێنتی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا کە لە لایەن کونسوڵی گشتی ھۆڵەندا ڕێکخرابوو.

ئامانج لە ئیڤێنتەکە دروستکردنی ھەماھەنگی زیاتر بوو لە نێوان کۆمپانیا بازرگانیەکانی بواری خواردەمەنی ووڵاتی ھۆڵەندا کە لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بەشدار بوون لەگەڵ بازرگانان و وەبەرھێنەرانی ھەرێمی کوردستان بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە بەرھەمەکانی کۆمپانیا ھۆڵەندیەکان بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی بازارەکانی ھەرێم لە ڕووی کوالێتیەوە.

ھاوکات لە ماوەی ڕابردوو دا وڵاتی ھۆڵەندا یارمەتیدەر و ھاوکارێکی باشی ھەرێمی کوردستان بووە لە ڕووی پیشەسازی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ئێستاشدا بە مەبەستی درێژە دان بەو پەیوەندیە دۆستانەیە کۆمەڵێك کۆمپانیا و وەبەرھێنەری بواری خواردەمەنی ھۆڵەندی لە ھەرێمن بە ئامانجی سوود گەیاندن بە ئابووری نێوان ھەردوولا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *