هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد.

ئەمڕۆ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە یاوەری ھەریەك لە بەڕێزان (شوان محمد) بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە و بەڕێز (علی ابراھیم) بەڕێوەبەری کارگەی دارین ستیل سەردانی بەڕێز (د.ابراھیم محمد صالح) ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیان کرد، بە مەبەستی گفتوگۆ کردن دەربارەی کێشەی بازرگانانی بواری ئاسنبە تایبەت شیش و بۆڕی ئاسن.

لە دانیشتنەکە دا کێشە و گیروگرفتەکان خرانەڕوو و ڕێگاچارەی پێویستیش بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان گفتوگۆی لەسەر کرا و بەڕێزیان پشتیوانی خۆی بە ھەموو شوەیەك بۆ مافی بازرگانان خستەروو و بەڵێنی چارەسەر کردنی کێشەکانی بە شاندی ناوبراو دا لە پێناو پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *