سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر ھاوشانی سەرۆکی گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان و سەۆکی لقی سلێمانی سەردانی دەستەی وەبەرھێنانیان کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر ھاوشانی سەرۆکی گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان بەڕێز (شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن) و بەڕێز ( شێخ عطاء شێخ محمد) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی سلێمانی سەردانی بەڕێز (د. محمد شوکری) سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانیان کرد.
لە دانیشتنەکە دا بارودۆخی بازرگانی و ئاستی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و ھەروەھا باسیان لە ھەماھەنگی نێوانیان کرد و بە پێویستیان زانی ئەم جۆرە ھەماھەنگیانە برەوی زیاتری پێبدرێت لە پێناو ھاندانی بازرگانان و وەبەرھێنەران بە ئاراستەی بوژاندنەوەی زیاتری ژێرخانی ئابوری ھەرێمی کوردستان.
دواتر لە لایەن سەرۆکی گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران و سەرۆکی لقی ھەولێر و سلێمانی قەڵغانی ڕێزلێنانیان بەخشیە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە پای ئەو خزمەتەی لە ڕابردوودا پێشکەش بە یەکێتیەکە و وەبەرھێنەران بازرگانان کردوە، ھەروەھا ھیواشیان خواست ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگیە فراوانتر بکرێت و بەردەوام بێت بۆ خزمەتی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.
![](https://www.uiek.org/wp-content/uploads/2023/03/323440625_484018853808772_7737618983380739531_n.jpg)
![](https://www.uiek.org/wp-content/uploads/2023/03/323884449_698313261950493_7835634898151939086_n.jpg)