شاندی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر سەردانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.
ھەر لە درێژەی سەردانەکانی ئەمڕۆی ١٣/١١/٢٠٢٢ شاندی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی ھەولێر بە یاوەری ھەریەك لە بەڕێزان (خلیل گۆران) جێگری سەرۆکی لقی ھەولێر و (عبدالخالق زرار، رسول عمر و ابراھیم کمال) لە ئەندامانی دەستەی کارگێری لقی ھەولێر سەردانی بەڕێز (علی حوسێن) بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد بە بۆنەی دەرچوونی بەڕێزیان بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لە کۆنگرەی ( ١٤ ) ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
