هەواڵەکانهەواڵەکان

له‌ یادی ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەین.

وەکوو یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستانی لقی هەولێر دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو ڕێکخراوە حکوومی و ناحکوومی، دامەزراوه‌ و کەسایەتییانە دەکەین کە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنانی کوردستان و بواری یەکسانیدا ڕۆڵی کاریگەریان بینیوە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ئافرەتانی کوردستان هەمیشە بەشدارییەکی کاریگەریان لە بوارە جیاکانی خەبات و تێکۆشاندا هەبووە، ئەمڕۆش بە کردەیی ڕۆڵێکی کارا لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستاندا دەبینن، بەرزبوونەوەی ڕێژەی خانمان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ئاماژەیەکی گرنگی بەهێزبوونی بنەماکانی یەکسانییه‌.

خانمان هەمیشە قوربانیی سەرەکیی توندوتیژی، لە سەرووی هەمووشیانەوە توندوتیژییەکانی جەنگ و ئەو کارەساتانه‌ بوون كه‌ بەسەر گەلەکەماندا هاتوون، بەڵام هیچ ڕووداوێکی کارەساتهێن نەیتوانیوە لە شکۆی ئافرەتانی کوردستان و باوەڕ و ورەیان بۆ ژیان، خه‌بات و سەرفرازی، کەم بکاتەوە.

بەرز و شکۆدار بێت یادی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، سڵاو لە گیانی پیرۆزی ئەو خانمە قارەمانانەی گەلەکەمان كە لەپێناو مافە ڕەواکانی گەل و نیشتماندا گیانیان بەخشی.

دەستەی ڕاگەیاندنی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *