هەواڵەکانهەواڵەکان

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران میوانداری شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری کرد.

ئەمڕۆ لە نیوەڕۆ خوانێك دا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر و شاندی یاوەری و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری کرد، هاوکات ئامادەبوان دانیشتنەکەیان بە دەرفەت زانی بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پرسە بازرگانیەکان و ڕێگاکانی بەهێز کردنی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە کۆتاییدا شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر و ئەندامانی ژووری بازرگانی هەولێر سوپاس ستاییشی ئەو میوانداریەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لە تاران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *