یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەرهەمی خۆراکی بەرهەمی خواردنەوە لە وڵاتی تورکیا کرد.
رێکەوتی ٣-٩-٢٠٢٤ بەرێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێر بەشداری کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی (World Food Istanbul) بەرهەمی خۆراکی کە لە شاری ئەستەنبوڵ لە وڵاتی تورکیا بەرێوەچوو شایانی باسە یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر داوەت نامەی فەرمی بەدەست گەیشتبوو بۆ بەشداریکردن لەم پێشانگایە و کە زیاتر لە (١٠٠٠) کۆمپانیای خۆراکی بە بەشداری وڵاتانی جیهان کە پێکهاتبوون لە (ئەوروپا ،هیندستان،چین ،تورکیا )بەرێوەچوو ، پرۆفایلی پێشانگاکە بریتبوو لە (شیر و وەرگیراوکانی،مریشک و ماسی،چاو و قاوە،خواردنە دەریاییە بەستوەکان،بسکیت وکێک و چوکولاتە و چپس،شیرینی حەلڤای رۆژهەڵاتی،سەوزە و میوەی تازە و بەستوو،خواردنەوە تامدارەکانی میوە).