یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری پێشانگای خانوبەرەی کۆمپانیای شۆبا کرد لە هەولێر ،
ئەمڕۆ رێکەوتی ١٦ /١١ / ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەرێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێر و بە یاوەری جێگری سەرۆک لقی هەولێر بەرێز(حاجی عبدالخالق زرار) و بەرێز (شوان شێرزاد شێخل ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر وە هەروەها چەندین بازرگانان و ئەندامانی سەر بە لقی هەولێر بەشداری پێشانگای خانووبەرەیان کرد کەلەلایەن کۆمپانیای شۆبا رێکخرابوو لە هۆتێل ڕادیسۆن بلو لە شاری هەولێر ،شایانی باسە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی لقی هەولێر بانگهێشتنامەی فەرمی کرابوو بۆ بەشداریکردن لەم پێشانگایە کە چەندین دەرفەتی ناوازەی تێدا بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە و ئیقامەی زێڕینی وڵاتی ئیماڕاتی عەرەبی تێدا رخسێنرابوو .