هەواڵەکانهەواڵەکان

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان -لقی هەولێر سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمیان کرد.

دوێنێ بەرواری ٣/٣/٢٠٢٤ بەڕێز (رسول حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێر بە یاوەری ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەڕێزان ( شێخ خالید وەرتی،شوان شێرزاد،د.تاریق وەیسی) سەردانی بەرێز(شاکر حسین) لە بەشی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمیان کرد،

ئامانج لە سەردانی شاندی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی -لقی هەولێر بە مەبەستی تاوتوێ کردنی بازرگانی بوو، هەردوولا ئامادەباشی خۆیان دەربڕی بە پشتگیری کردنی یەکتر بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی بازرگانی و کارو چالاکیەکان لەداهاتوودا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *