سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای بازرگانی نێوان پارێزگای لۆرستان و عێراق کرد.
ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١/٢٤ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکین یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە یاوەری بەڕێز (عبدالخالق زرار) ئەندامی دەستەی کارگێری لقی ھەولێر و ئەندامان و بازرگانانی بەڕێز ( محمد عولا و محمود عزیز) و بە ئامادە بوونی شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر و سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی سلێمانی و ئەندامانی ژووری بازرگانی ھەلەبجە و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی نەجەف و سەرکونسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر و سەرۆکی ژووری بازرگانی لۆرستان و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و پارێزگاری لۆرستان، بەشداریان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای بازرگانی نێوان پارێزگای لۆرستان و عێراق کرد.
ھاوکات پێشانگاکە بە بەشداری ٦٥ کۆمپانیای پارێزگای لۆرستان بەڕێوەچوو کە پێکھاتبوون لە کەرستەی خواردەمەنی و کاری دەستی و تەکنەلۆجیا و پیشەسازی بەرد.
دواتر سەرۆکی یەکێتی ھاوردەو ناردنکارابی لقی ھەوێر خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە سەرۆکی ژووری بازرگانی لۆرستان کرد لە ھەمبەر ئەو چالاکیە گرینگە و بەشداری بازرگانانی ھەرێم لە پێشانگای لەو جۆرە، لە ھەمان کاتدا سەرۆکی ژووری بازرگانی لۆرستانیش خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەشی سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر کرد و ستاییشی ڕۆڵی بەرچاوی بەڕێزیانی کرد لە دەوڵەمەندکردنی پیێشانگاکە و بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دا.
ھەر لە پێشانگاکە دا چەندین کەناڵی ناوخۆی پارێزگای لۆرستان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) ئەنجام دا و بەڕێزیان ڕاو سەرنجی خۆی سەبارەت بە گرینگی پێشانگاکە خستەڕوو و ھیوای خواست ئەو کۆمپانیایانە بتوانن بێن لە نزیکەوە کاڵاکانیان لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر نمایش بکەن بۆ ئەوەی بازرگانانی ھەردوو لا بتوانن سوود لە یەکتری وەرگرن.











