هەواڵەکان

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە فیستیڤاڵی (مەید ئین کوردستان ) بۆ بەرهەمه ناوخۆییەکان کرد

لە بەرواری ٨-١٠-٢٠٢٦ بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاردنکارنی هەرێمی کوردستان بە یاوەری (شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆک لق و بەرێزان (هێمن رمضان مصطفی،د.طارق ویسی صادق ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر لە چوارچێوەی پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی، گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی و هاندانی هەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە فیستیڤاڵی «بانگەشە و پشتگیری» کرد کە لەلایەن کارگەی سێتا (SEETA) بە هاوبەشیی YouthHub لە شاری هەولێر ڕێکخرابوو.

ئەم فیستیڤاڵە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندن و پەرەپێدانی بەرهەمە ناوخۆییەکان، پشتگیریی کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێم و دروستکردنی دەرفەتی زیاتر بۆ هاوکاری و هاوبەشی لەنێوان بەرهەمهێنەران، بازرگانان و کەرتی تایبەت.

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە پشتگیریی بەرهەمی ناوخۆیی و بەهێزکردنی توانای بەرهەمهێنانی هەرێم دەدات، چونکە گەشەسەندنی ئەم کەرتە ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە بەهێزکردنی ئابووری، دروستکردنی دەرفەتی کار و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بەرهەمی هاوردەدا هەیە وە هەروەها لقی هەولێر جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەکانی حکومەت، کەرتی تایبەت و بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەی بازرگانی و پیشەسازی و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی و توانای بەرهەمە کوردییەکان.پشتگیریی بەرهەمی ناوخۆیی، هەنگاوێکە بەرەو ئابوورییەکی بەهێزتر و داهاتوویەکی گەشەسەندووتر بۆ هەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *