هەواڵەکانهەواڵەکان

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر پێشوازیان لە وەفدێکی باڵای کونگرەی جیهانی کورد کرد.

ئەمڕۆ ١٦/٢/٢٠٢٣ سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەڕێز (گیلان حاجی سعید) بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لقی هەولێر بەڕێز (خلیل گۆران) و ئەندامانی دەستەی کارگێری لقی هەولێر بەڕێزان (عبدالخالق زرار و ابراهیم کمال و کامران ابراهیم ) لە بارەگای لق پێشوازیان لە وەفدێکی باڵای کونگرەی کوردی جیهانی کرد که پێک ھاتبوون له (د.ئەسعد کوچەر) نوێنەری زانکۆی دهۆک، (د.ماردین عبداللە) نوێنەری زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بۆ هەماهەنگی پێکەوەیی و کاری پێویست، بەڕێز (ئەندازیار اردەوان).

شاندی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەکە بۆ بارەگای یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر نیشاندا و سوپاسی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی دەستەی کارگێریان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆ کردن بوو لە بارەی شێوازی بەڕێوەچون و بەرنامە و کارنامەی پێنجەمین کۆنگرەی جیهانی کورد. دواتر سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێری لقی هەولێر بەڵێنی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکیان بە شاندی ناوبراو دا بۆ بانگهێشتکردنی کۆمپانیا خۆماڵیەکان بۆ بەشداری کردن و سپۆنسەر کردنی کۆمپانیاکانیان لە پێنجەمین کۆنگرەی جیهانی کورد دا.

هاوکات یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە داوەتنامەیەکی فەرمی وەك سپۆنسەر بانگهێشتکراوە بۆ بەشداری کردن لە پێنجەمین کۆنگرەی جیهانی کورد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *